ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت لە ساڵی 2004 دامەزراوە، ڕێکخراوێکی ناحکومی نیشتمانییە کە ئافرەت سەرکردایەتیی دەکات و لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە. ڕێکخراوەکە خۆی تەرخان کردووە بۆ بەهێزکردنی ئافرەتان لە کایە کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسییەکاندا. ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت بە پەرۆشەوە کار دەکات بۆ بەرزکردنەوەی کاریگەریی ئافرەتان و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەریان و داکۆکی لە پەرەپێدانی ئەو سیاسەت و چاکسازییانە دەکات کە پاڵپشتی یەکسانی نێوان ئافرەتان و پیاوان فەراهەم دەکەن. ڕێکخراوەکە تایبەتمەندە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە کەرتەکانی پاراستن، بژێوی ژیان، داکۆکیکردن و بواری مرۆیی، ئەمەش بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی گشتگیر، لەوانە؛ پشتگیری کۆمەڵایەتی-ئابووری و دەروونی، دەستڕاگەیشتن بە دارایی، پەرەپێدانی توانا تاکەکەسی و دامەزراوەییەکان، هاوکاری یاسایی و داکۆکیکردن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام.